‌نهێنییەکی لەسەر بەرشەلۆنە ئاشکراکرد

وێستگە سپۆرت-

فیلیپ لامی ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، لە ڕابردوودا بەرشەلۆنە گرێبەستی پێشکەشکردووە، بەڵام ڕەتیکردۆتەوە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیا، لام دەڵێت: لە ڕابردوودا کاتێک یاری بۆ یانەی بایرن میونخ کردووە، بەرشەلۆنە ویستی گرێبەستی لەگەڵدا بکات، بەڵام نەچووە پێشەوە بۆی.

لام هۆکاری ڕەتکردنەوەی بەرشەلۆنە ئاشکرادەکات و دەڵێت: هەرچەندە بەرشەلۆنە لە بایرن میونخ بەهێزترە، بەڵام دەمویست لە بایرن میونخ بمێنمەوەو لەگەڵ ئەو یاریزانەدا بم کە ماوەیەکی درێژە دەیان ناسم.

لام لەگەڵ بایرن میونخ لە ساڵی ٢٠١٣ دا نازناوی چامپیۆنس لیگی بەدەستهێناو لەناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧ دا وازی لە یاریکردنهێنا.


PM:06:01:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 6072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌