‌بەرشەلۆنە هەوڵی بۆ دەدات، بەڵام ئەرکەکە قورسە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵدەدات یاریزانێک بکڕێت کە شوێنگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی هێرشبەری یانەکەیان بێت.

سوارێز تەمەنی دەڕواتە سەروو ٣٢ ساڵ، بەشێک لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە پێشبینی ئەوە دەکەن کە ئاستی بەرەو نزبوونەوە بڕوات، چونکە تەمەنی دەچێتە سەرەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە هەوڵێک دەدات بۆ کڕینی هاری کەین، ئەو یاریزانە ئامانجی سەرەکییان دەبێت بۆ هێڵی پێشەوە.

نرخی کەین دەگاتە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ و یانەی تۆتنهام بەو نرانە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی دەبێت، ئەوەش وایکردووە کە کارەکەی بەرشەلۆنە قورستر ببێت بۆ کڕینی.

جگە لە یانەی بەرشەلۆنە، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش هەوڵ بۆ کڕینی ئەو یاریزانە دەدات.


PM:05:31:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌