‌یۆڤانتۆس لەسەر ژمارەیەکی پێوانەییە

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، لەسەر شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە، ئەگەر هاتوو لە یاری داهاتوویدا لە یانەی جەنەوا بباتەوە.

یۆڤانتۆس لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی ٢٤ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە، ٨ یاری ئەنامداوە، هەر هەشتی بردۆتەوە.

ئەگەر یۆڤانتۆس یاری داهاتوو بەرامبەر بە جەنەوا بباتەوە، ئەوا یۆڤانتۆس دەبێتە یەکەم یانە کە نۆ یاری یەکەمی خولی ئیتاڵیا بباتەوە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٦ەوە.

لە سەرجەم ئەو پاڵەوانێتییانەی کە یۆڤانتۆس لەم وەرزەدا بەشداری تێدا کردووە، توانیویەتی ١١ سەرکەوتن بەدەستبێنێت.


PM:05:08:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌