‌چارەنوسی بەیڵ بۆ یارییەکە دیار نیە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری داهاتوویدا ڕووبەڕوی یانەی لیڤانتی دەبێتەوە، هێشتا دیاریش نیە کە گاریس بەیڵ دەتوانێت یاری بکات یاخود نا.

ڕۆژنامەی " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ "ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەیڵ لە دۆخێکدایە کە پێویستە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت، چونکە ریاڵ مەدرید یاری گرنگی لە پێشەو لە ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگەدا ڕووبەڕوی یانەی بەرشەلۆنە دەبنەوە.

بەیڵ لە دواین یاریدا کە ئەنجامیدا بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ولی ئیسپانیا یاریکرد، بەهۆی ئازارەوە یارییەکەی بۆ تەواو نەکرا، لەگەڵ هەڵبژاردەی وێڵزیش بەشداری لە دوو یاریدا نەکرد کە ڕووبەڕوی ئیسپانیاو ئێرلەندا بوونەوە.

بەیڵ لە ڕۆژی دووشەممەو سێشەممەی ڕابردوودا دەستی بە ڕاهێنان کردۆتەوە، بەڵام لە هۆڵێکی وەرزشیدا بە تەنیا ڕاهێنان دەکات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید نایەوێت سەرکێشی بە یاریکردنی بەیڵەوە بکات، ئەگەر زۆرە لە یارییەکەی سەرەتایی هەفتەی داهاتوودا بەرامبەر بە لیڤانتی لەسەر کورسی یەدەگ بێت، بەڵام بۆ یارییەکەی چامپیۆنس لیگ لە ڕۆژی سێشەممەدا بەرامبەر بە ڤیکتۆریا پلزن یاری بکات، ئەو کاتیش دەردەکەوێت بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە یاخود نا.


PM:04:48:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌