‌پلانی لیڤەرپول بۆ محەمەد سەڵاح

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، دەیەوێت پلانێک بۆ محەمەد سەڵاح دابنێت، تاکوو لە داهاتوودا بەو ئامانجە بگات کە خۆیان دەیانەوێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، لیڤەرپول ئامادەکاریکردووە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مەحەمد سەڵاح بکاتە ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ، هەر یانەیەک لە ساڵانی داهاتوودا بیەوێت بیکڕێت، دەتوانێت بەو نرخە بیبات.

ئەو سایتە فەڕەنسییە ئاشکرایکردووە، وێستگەی داهاتووی محەمەد سەڵاح خولی ئیسپانیا دەبێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە هەوڵی بۆ دەدەن.


PM:04:33:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌