‌ڕاستی گرێبەستەکەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-

مایکڵ لاودرۆبی ڕاهێنەری بەڕەگەز دانیمارکی، کە یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە بووە، باس لەو هەواڵانە دەکات کە پەیوەندی دەبەستنەوە بە ڕیاڵ مەدریدەوە.

هەندیک لە ڕۆژنامەکان ئەمڕۆ وایان بڵآوکردەوە کە ڕیاڵ مەدرید لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە، بۆ ئەوەی کە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەو ڕاهێنەرە خۆی ئەمە ڕەتدەکاتەوە.

لاودرۆب بۆ ئاژانسی ڕیتزاوی دانیمارکی دەڵێت: هیچ گرێبەستێکم پێشکەش نەکراوەو هاوڕیکانیشم ئاگاداری ئەوەن کە کارەکە بەو جۆرە نیە.

لاودرۆب لە ڕابردوودا ڕاهێنەری یانەکانی خیتافی و سوانسی سیتی و مایۆرکا بووە.


PM:04:26:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری