‌ئینتەرمیلانیش بە دوای بێهیواکردنی ڕیاڵ مەدریدەوەیە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵآویکردەوە، یانەی ئینتەرمیلان هەوڵدەدات گریبەستی دیبالا نوێبکاتەوە، تاکوو چیتر ریاڵ مەدرید بەتەمای نەبێت.

ئەو ڕۆژنامە بەناوبانگەی ئیتاڵیا لە هەواڵەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی کە تەمەنی ٢٥ ساڵە، ئامانجی گەورەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا، بەڵام ئینتەرمیلان لە ئێستاداوە کار بۆ ڕاگرتنی ئەم کارە دەکات.

فابیۆ کاپیللۆ، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ڕوسیاو ئینگلتەرا، ئامۆژگاری پێرێزی سەرۆکی یانەکەی کردبوو، ئەگەر یاریزانێکی گونجاوی دەوێت بۆ شوینەگەکەی ڕۆناڵدۆ، ئەوا با گرێبەست لەگەڵ ماورۆ ئیکاردیدا بکات.

ئینتەرمیلان دەیەوێت بەم نزیکانە گریبەستی ئیکاردی نوێ بکاتەوە بە جۆرێک کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ بێت، هەروەها موچەی ساڵانەکەشی بگاتە ٧ ملیۆن یۆرۆ.




PM:06:24:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌