‌لەپێناو یارییە گرنگەکە یاری داهاتوو بەشداری ناکات

وێستگە سپۆرت-

ماسیمیلیانۆ ئالێگری، ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیبڕیاریداوە کە بۆ یارییەکەی جەنەوا، پشوو بە دیبالا بدات و یاری پێ نەکات.

مانچستەر یونایتد لەبەر ئەوەی کە یارییەکی گرنگ و قورسی لە چامپیۆنس لیگ لە پێشە، پشوو بە هەندێک لە یاریزانەکانی بۆ یاری داهاتوو بەرامبەربە جەنەوا دەدات، تاکوو لە یاری داهاتوو تردا بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنس لیگ بەباشی ئامادەبن.

سایتی کاڵچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دیبالا دووچاری پێکانێکی سوک بوبو لە یارییە دۆستانەکەی بەڕازیل و ئەرجەنتین، لەبەر ئەوەی کە بەباشی چاکببێتەوە، ئالێگری ڕاهێنەری پشووی پێ دەدات و بەشداری لە یارییەکەی جەنەوادا پێ ناکات.

ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی کوردستان، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی یۆڤانتۆس دەکات.


PM:06:12:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری