‌ڤینگەر کاتی گەڕانەوەی بۆ کاری ڕاهێنەری ئاشکراکرد

وێستگە سپۆرت-

ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵ، ئەو کاتەی دیاریکرد کە دەگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی.

ئارسن ڤینگەر ماوەی ٢٢ ساڵ، کاری ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ ئارسناڵ کرد، بەڵام ئەنجامی خراپ و ناڕەزایی هاندەران وایکرد کە دەستلەکاربکێشێتەوە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانیا ڤینگەر وتی، لە مانگی یەکی داهاتوودا دەست بە کاری ڕاهێنەرایەتی دەکەمەوە، هەندێک گرێبەستم بۆ هاتووە، تەنانەت تیایەتی لە ژاپۆنەوەیە بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، بەڵام هێشتا بڕیاری گونجاوی نەداوە.

ڤینگەر دەڵێت: ئێستا هەست بە ئاسودەیی دەکەم و پشووی تەواوم داوە بە درێژایی ئەم ماوەیە، پێم وایە کە ئامادەم بۆ دەستپێکی کارێکی نوێ.

ڤینگەر لەسەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پرسیاری لێکرا، هیوای خواست کە یواکیم لۆف، ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە، بڕوا بە ئۆزێل بهێنێت کە بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەکە.


PM:05:46:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌