‌ڕاهێنەری بەرشەلۆنە کێشەکەی بۆ یاری داهاتوو چارەسەرکرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەیەکی ڕاهێنانی ئەنجامداو هەندێک لە یاریزانە نێودەوڵەتییەکانیش گەڕاونەتەوە بۆ نێو ڕاهێنانەکان.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵآویکردەوە، ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی دوو یاریزانی پێکانی هەیە کە پێکهاتوون لە ساموێل ئۆمتیتی و تۆماس ڤێرمایلین، لە تیپی دووەمەوە یاریزان بۆ یاری داهاتوو بانگ دەکات.

ڤاڵڤێردی بڕیاریداوە کە خوان براندارێزی تەمەن ١٨ ساڵ، لە تیپی دووەمەوە بانگ بکات، تاکوو لە هێڵی بەرگریدا یاری بکات و شوێنگرەوەی یاریزانە پێکراوەکان بێت.

بەرشەلۆنە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە گەڕی نۆیەمی لالیگا یاری هەیەو ڕووبەڕوی یانەی سیڤیلییە دەبێتەوە.

بەرشەلۆنە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کێشەی هێڵی بەرگری هەبوو، چونکە ڤێرمایلین و ئۆمتیتی پێکانیان هەیە.






PM:05:23:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 5480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌