‌هەموو کارێک بۆ بێهێواکردنی ڕیاڵ مەدرید دەکەن

وێستگە سپۆرت-

سەرۆکی یانەی چێڵسی هەوڵدەدات کە موچەیەکی بەرزتر لەوەی ئێستا پێشکەش بە ئیدین هازارد بکات، بۆ ئەوەی کە ڕێگری لە ڕۆیشتنی بەرەو ڕیاڵ مەدرید بکات.

بروس باک، بەڕێوەبەری یانەی چێڵسی ڕایگەیاند، ئەوان مانەوەی هازاردیان دەوێت بە هەر جۆرێک بێت، هاندەرانی یانەکەمان لە لەندەن و هەموو جیهان، ئەویان خۆشدەوێت، چونکە یاریزانێکی گەورەیە.

ئەو بەڕێوەبەری چێڵسی وتی، دەمانەوێت هازارد لە یانەکەمان بمێنێتەوە، جارێ لەگەڵمان بەردەوامەو بزانین لە دوای وەرز چی ڕوودەدات.

یانەی چێڵسی هەوڵدەدات گرێبەستی هازارد نویبکاتەوە لەگەڵ ئەوەدا موچەی ساڵانەکەی بۆ زیاد بکات، ئەوەش لە پێناو مانەوەی ئەو یاریزانەو بێهیواکردنی ڕیاڵ مەدرید.


PM:04:52:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌