کۆتینیۆ یاریزانێک بۆ بەرشەلۆنە پێشنیار دەکات
وێستگە سپۆرت-
فیلیپ کۆتینیۆی
ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، هێرشبەرێکی گونجاوی دۆزیوەتەوەو بۆ بەرشەلۆنەی پێشنیاز
کردووە.
ڕۆژنامەی "
میرەر"ی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کۆتینیۆ ئیدارەی یانەکەی لەوە
ئاگادارکردۆتەوە، کە ڕۆبەرتۆ فێرمینیۆی هێرشبەری یانەی لیڤەرپول، کەسێکی گونجاوە
تاکوو بێتە یانەکەیانەوە، هەروەها دەبێتە شوینگرەوەیەکی زۆر باش بۆ لویس سوارێز.
بە پێی هەواڵەکە،
بەرپرسانی بەرشەلۆنە سەرسامن بە ڕەوشتی فێرمینۆ و کارکردنی، هەروەها ڕۆڵێکی
کاریگەری لە یارییەکانیشدا هەیە، بۆیە هەوڵی خۆیان بۆ کڕینی تاقی دەکەنەوە.
بەرشەلۆنە لە
کۆتایی ئەم وەرزەدا هەنگاوی جدی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەنێت.
PM:04:34:17/10/2018
ئهم بابهته 10392
جار خوێنراوهتهوه