‌بـــێنزیمە گەڕایەوە، بەڵام بەیڵ لە شوێنێکی تر ڕاهێنانی کردووە

وێستگە سپۆرت-

کەریم بێنزیمەی فەڕەنسی، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکەیی و ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان دەکات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بێنزیمە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا نەکردبوو، بەڵام ئێستا کە بە تەواوی چکابۆتەوە، گەڕاوەتەوەو بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا کردۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەیڵ ڕاهێنانی نەکردووە، بەتەنیا لە هۆڵی وەرزشی بووە، ئەوەش گومانی لە بەشداریکردنی هەیە، بەڵام هەموو هەوڵێکی ئەو یاریزانە چاکبوونەوەییەتی بە تەواوی تاکوو کۆتایی ئەم مانگە تاکوو بەشداری لە یاری کلاسیکۆدا بکات.

ئەو یاریزانانەی کە گەڕاونەتەوە بریتین لە " تۆنی کروس، کاسیمیرۆ، ڤاڵڤێردی، کۆرتوا.

ڕیاڵ مەدرید لە گەڕی نۆیەمی لالیگا ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕووبەڕوی یانەی لیڤانتی دەبێتەوە.


PM:04:26:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری