بەڕازیل و ڕیاڵ مەدرید کێشەیان هەیە
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی
بەڕازیل، ئامادەکاری کردووە کە بەم نزیکانە فینیسیۆس جۆنیۆر بباتەوە بۆ ڕیزەکانی،
چونکە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکایان لە پێشە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید بەمە ڕازی نیە.
ڕۆژنامەی "
گلۆبۆ سپۆرت "ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدرید ڕێگە نادات جۆنیۆر بەشداری
لە کۆبا ئەمریکای خوار تەمەن ٢٠ ساڵدا بکات، کە لە٢٠ی مانگ یەک تاکوو ١٣ی مانگی ٢
بەڕێوەدەچێت.
بەڕازیل دەیەوێت
بۆ مانگێک جۆنیۆر بانگ بکاتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا ڕیاڵ مەدرید بەوە ڕازی نیەو
هێشتا ئەو بابەتە یەکلا نەبۆتەوە.
PM:04:14:17/10/2018
ئهم بابهته 3740
جار خوێنراوهتهوه