ڕۆژنامەیەک" نەیمار دەگەڕێتەوە"
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی مۆدنۆی ئیسپانیا بڵآویکردەوە، نەیمار خۆزگە بە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەخوازێت و پێی وایە کە هەڵەی کردووە لە ڕۆیشتنی لەو یانەیە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە، وێنهی نەیماری بهرازیلی له بهرگی یهكهمی رۆژنامهكهی داناوه و نووسیویهتی: هاوینی داهاتوو نەیمار دا سیلڤا دهگهڕێتهوه بەرشەلۆنە.
نەیمار لە خولی فەڕەنسا دڵخۆشە نیە، پێی وایە کە ڕکابەرییەکی زیاتر لە خولی ئیسپانیادا هەبووە.
نەیمار لەگەڵ مێسی گفتوگۆی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە کردووە، هەروەها لەبەر خۆشەویستی بۆ ئەو یانەیە، پەیوەندی پتەوی لەگەڵ زۆرینەی یاریزانەکان ماوە.
وەکوو لە هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە سآڵی داهاتوودا دەرگا بە ڕووی نەیماردا دەکەنەوە.
PM:04:07:17/10/2018
ئهم بابهته 4152
جار خوێنراوهتهوه