‌یاریزانێکی پێشووی بەرشەلۆنە چاوەڕوانی ١٢ ساڵ زیندانیکردنە

وێستگە سپۆرت-

ئاردە تورانی یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەو هەڵبژاردەی تورکیا، مەترسی زیندانی کردنی بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لەسەرە، بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە.

دوای ئه‌وه‌ی ئاردا توران رووده‌كاته‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌، دواتر به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له‌ خواردنه‌وهی کهولی، ‌ ده‌ست بۆ خێزانی بێركای شاهینی گۆرانبێژی ناسراوی توركیا درێژ ده‌كات كه‌ له‌و شه‌ودا گۆرانی گوتووه‌ بۆ یانه‌ی شه‌وانه‌كه‌ بانگهێشت كراوه‌.

ئه‌م دیمه‌نه‌ بێركای شاهین توڕه‌ ده‌كات و راسته‌وخۆ به‌ره‌و رووی ئاردا تورا ده‌چێت و لێی قبوڵ ناکات.

ئاردا توران به‌رگه‌ی قسەکانی بێرکای شاهێن ناگرێت و و په‌لاماری ده‌دات هه‌موو رووخساری زامدار ده‌كات و لۆتی ده‌شكێنێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە خێزانی توران دوو گیانە.

دواتر ئاردا به‌ ده‌مانچه‌ ده‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر قورستر بوو، به‌و پێیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێ بده‌ن ده‌مانچه‌ی هه‌ڵگرتووه‌.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راگه‌یاندرا و دادگا سزای 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئاردا توران سه‌پاند.


PM:07:47:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌