شوێنگرەوەی ڕۆناڵدۆی دیاریکرد
وێستگە سپۆرت-
فابیۆ کاپیلۆی
ئیتاڵی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو ڕوسیا، باس لە یاریزانێک دەکات ککە
بە شوێنگرەوەی ڕۆناڵدۆی دادەنێت.
لە لێدوانێکیدا
بۆ ئێزگەی " ڕای "ی ئیتاڵیا، کاپیلۆ دەڵیت: من هاندەری هێرشبەرەکەی
ئینتەرمیلانم " ماورۆ ئیکاردی "، ئەگەر من بوومایە لە بری ڕیاڵ مەدرید،
گرێبەستم لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکرد، چونکە ئەو هێرشبەرێکی سەرکەوتووە بۆ ناوچەی
پێشەی یارییەکان و شووینگرەوەی باشە بۆ ڕۆناڵدۆ.
ئیکاردی لە
ڕابردوودا کاتێک سەرەتایی دەرکەوتنی بووە لە یاریکردندا لە بەرشەلۆنە بووە، دواتر
لە ٢٠١٣ چووە خولی ئیتاڵیاو پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد.
PM:05:28:15/10/2018
ئهم بابهته 6824
جار خوێنراوهتهوه