‌متمانەی گەورەیان پێیەو ماوەکەی بۆ درێژدەکەنەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵدەدات گرێبەستی ماریۆ مانزۆکیچ نوێ بکاتەوەو بۆ ساڵیکی تر درێژەی پێ بدات.

مانزۆکیچ کە لە ڕابردوودا یاریزانی یانەی بایرن میون بوو، دەیەوێت بۆ ساڵێک گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوەو تا ٢٠٢١ درێژەی هەبێت.

ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس، متمانەی گەورەی بە مانزۆکیچ هەیە، بە تایبەت لە یارییە گرنگەکاندا، ئەوەش وایکردووە کە هەوڵبدەن ئەو یاریزانە زیاتر لای خۆی بهێڵنەوە.

ئێستا مانزۆکیچ ٥ ملیۆن یۆرۆ وەکوو موچە لە ساڵێکدا وەردەگرێت، ئەگەر هەیە یانەکەی موچەکەی بۆ زیاتر بکات.


PM:05:19:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌