‌پێش کلاسیکۆ، بەرشەلۆنە یاریزانێکی تری لەدەستدا

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێکانی تۆماس ڤێرمایلینی یاریزانی یانەکەی ڕاگەیاندو بەشداری یاری کلاسیکۆی کۆتایی ئەم مانگە ناکات.

سایتی فەرمی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە، ڤێرمایلینی بەلجیکی دووچاری پێکانی ماسولکە بووە لە ڕانی ڕاستیدا، کاتیک کە بەلجیکاو سویسرا بەم دواییە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا یارییان کرد.

ڤێرمایلین بۆ چاکبوونەوەی پێویستی ٦ هەفتە هەیە.

بەوەش بەرشەلۆنە ڕووبەڕوی قەیرانێک دەبێتەوە بە تایبەت کە سامویل ئۆمتیتی پێکانی هەیەو بۆ ماوەی مانگێک ئەویش دوردەکەوێتەوەو پیکێ و کلیمێنت لێنگلێتی لە بەردەستدایە.


PM:02:44:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری