بەرشەلۆنە بە دوای شوێنگرەوەی سوارێزدا دەگەڕێت
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە بە دوای یاریزانێکی لاوەوەیە بۆ ئەوەی کە بیکاتە شوێنگرەوەی لویس سوارێز لە داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بەرشەلۆنە ده‌یەوێت ئامادەکاری بۆ دوای سوارێز بکات، چونکە ئەو یاریزانە تەمەنی بەرەو سەرەوە دەڕوات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێرشبه‌رێكی لاوی پۆڵه‌ندی كردۆته ئامانج كه ئێستا پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی ئیتاڵیای گرتووه.
رۆژنامه‌كه بڵاویکردۆتەوە، كرزیاستۆف پیاتیكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی جەنەوای ئیتاڵیا بۆ شوێنگره‌وه‌ی سوارێز پاڵێوراوەو بەرشەلۆنە دەیەوێت بیکڕێت.
ئەو یاریزانە لە هەشت یاری ئەم وەرزەدا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 13 گۆڵی تۆمار كردووه، له ئێستاشدا به 9 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه.
PM:02:37:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوه‌ته‌وه