‌بۆچی بەرشەلۆنە کڕینی هازاردی ڕەتکردەوە؟

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، هەرچەندە هازارد ئامادەیی تێدابووە کە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات، بەڵام ئەویانە کەتەلۆنییە ڕەتیکردۆتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، هازارد ئامادەبوو بڕواتە بەرشەلۆنە، بەڵام ئەو یانەیە لەبەر ئەوەی نرخی یاریزانەکەی پێ بەرز بوو، ئەوەی ڕەتکردەوە.

ناوی هازارد بەم دواییە یەکێکبووە لەو یاریزانانەی کە ناوی پەیوەستبووە بە ڕۆیشتنەوە بە تایبەت دوای ئەوەی کە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا ئاستێکی بەرزی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا پێشکەشکرد.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، هازارد ساڵێک بەر لە ئێستا ئامادەبوو بڕواتە بەرشەلۆنەوە، بەڵام ئەو یانەیە نرخەکەی پێ زۆربوو، بۆیە لە گرنگیدان پێی کشایەوە.

بەهۆی ئەوەی زۆر باسی ڕۆیشتنی هازارد دەکرێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ڕایگەیاند، هازارد بۆ ماوەیەکی درێژ لە چێڵسی دەمێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە هازارد لە لێدوانێکی ئەم چەند ڕۆژەی دوایدا وتی، ڕیاڵ مەدرید یانەیەکە، کە لە منداڵیدا خەونی بووە رۆژێک بێت یاری بۆ بکات.


PM:09:12:14/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 4224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌