‌لەپێناو کلاسیکۆ گەڕایەوە

وێستگە سپۆرت-

گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مەشقەکانی هەڵبژاردەی وێڵزی بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ شاری مەدرید، تاکوو ئامادەکاری بۆ یاری کلاسیکۆ بکات.

ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، وێڵز ڕووبەڕوی ئێرلەندا دەبێتەوە، هەرچەندە دەبوایە بەیڵ ئامادە بوایە، بەڵام هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

لەبەر ئەوەی بەیڵ ئازاری ماسولکەی هەبوو، بەشداری یارییەکەی ئیسانیایی نەکرد، بۆیە وەکوو یەکێتی تۆپی پێی وێڵز ئاماژەی پێکردووە، ئەو یاریزانە گەڕاوەتەوە بۆ مەدرید.

گاریس بەیڵ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە بۆ یارییەکەی کلاسیکۆ ئامادە بێت کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەکرێت.


PM:08:23:14/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌