دواین دەرفەت بۆ یانەی برایەتی ئاشکرابوو
وێستگە سپۆرت-
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یەکێتی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا ڕاگەیاند، ئه‌گه‌ر تا پێش ده‌ستپێكی خولی نایاب برایه‌تی داوای لێبوردن نه‌كات له به‌شداریكردن له خولی نایابی كوردستان دوور ده‌خرێته‌وه.
سەفین كانه‌بی، سەرۆکی یەکێتییەکە ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر تا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی برایه‌تی به فه‌رمی داوای لێبوردن نه‌كات نابێت به‌شداریی له خولی نایابی كوردستان بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی برایه‌تی وه‌ك خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان له دهۆك ئاماده‌ی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی وه‌رزی رابردوو نه‌بوو.
سەبارەت بە یارییەکانی خولەکە، کانەبی وتی" ته‌نیا یه‌كه‌مین گه‌ری وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان له رۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م هه‌فته‌كانی دیكه‌ی داهاتوو له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ده‌كرێن.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه له رۆژی دووشه‌ممه 22ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 14 یانه به سیسته‌می خول و به‌شێوه‌ی چوون و هاتن به‌ڕێوه ده‌چن.
PM:04:32:13/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه