‌محه‌مه‌د سه‌ڵاح بێتاوان ده‌رچوو

وێستگە سپۆرت-

له‌ ڕۆژی ١٢ی مانگی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك هانده‌ر له‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرن، له‌ ڤیدیۆكه‌دا دیاره‌ كه‌ یاریزانی ناوبراو مۆبایل له‌ كاتی شۆفێریكردندا به‌كارده‌هێنێت، هه‌ر بۆیه‌ پۆلیس ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد.

ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ جۆرێكبوو، كه‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح بێتاوان ده‌رچوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیس پێی وایه‌ كه‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ به‌س نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بیسه‌لمێنێت محه‌مه‌د سه‌ڵاح مۆبایلی له‌ كاتی شۆفێریدا به‌كارهێناوه.

ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ هانده‌ره‌ كه‌ له‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح كۆبوونه‌ته‌وه‌، زۆر له‌و یاریزانه‌ توڕه‌بوون، چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ بانگی ده‌كه‌ن جواب ناداته‌وه‌، ئه‌وانیش له‌ به‌رامبه‌ردا چوون ڤیدیۆكه‌یان بۆ پۆلیسی هاتووچۆ ناردووه‌ تاكوو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و یاریزانه‌ میسڕیه‌یی یانه‌ی لیڤه‌رپول بكه‌ن.




PM:12:43:12/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌