‌زلاتان به‌م جۆره‌ ده‌یه‌وێت یارمه‌تی مۆرینۆ بدات

وێستگە سپۆرت-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیجی سوێدی هێرشبه‌ری یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مریكی، ده‌یه‌وێت بۆ یارمه‌تیدانی مۆرینۆ، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.

تۆڕی هه‌واڵی ئی ئێس پی ئه‌نی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، زلاتان بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ كاتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، بۆ ئه‌وه‌ی مۆرینۆ له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ڕزگار بكات.

زلاتان هه‌وڵده‌دات له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوودا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ مانگی یه‌كی ساڵی ٢٠١٩وه‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مان یونایتد، هه‌روه‌كوو له‌ ڕابردووشدا یاری بۆ كردووه‌.







PM:12:15:12/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌