‌ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی بۆ مانگێک لەدەستدا

وێستگە سپۆرت-

ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەهۆی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل، مانگێک لە یانەکەی دادەبڕیت.

ڕۆژنامەی " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، جۆنیۆر دەگەڕێتەوە بۆ لای هەڵبژاردەی بەڕازیل و بەشداری لە جامی کۆپا ئەمریکای لاوان دەکات کە وڵاتی چیلی میوانداری دەکات.

کارلۆس ئامادیۆ، ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕایگەیاند، جۆنیۆر یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکان بۆیان و پێویستە لەو پاڵەوانێتییەدا ئامادە.

هەرچەندە جۆنیۆر بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کراوەتەوە، بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید هێشتا ڕازی نەبووە، بۆیە یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لەگەڵ ریاڵ مەدرید قسەی کردووە تاکوو بۆ مانگێک دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت، چونکە ئەوانیش پاڵەوانێتییەکی گرنگی وەکوو کۆپا ئەمریکایان لە پێشە.


AM:11:16:12/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌