‌ڕیڤاڵدۆ ئامۆژگاریییەکی بۆ هازارد هەیە

وێستگە سپۆرت-

ڕیڤاڵدۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، ئامۆژگارییەکی ئیدین هازاردی هێرشبەری یانەی چێڵسی دەکات لە بارەی ڕۆیشتنی بەرەو ڕیاڵ مەدرید.

ڕیڤاڵدۆ داوا لە هازارد دەکات کە چێڵسی بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات لە ماوەی داهاتوودا، چونکە یانە ئیسپانییەکە دەتوانێت سود لەو یاریزانە ببینێت و هاوکات ئەو یاریزانەش گەشەی گەورە بە ئاستی لەو یانەیە بدات.

ڕۆژنامەی The Sun وتەکانی ریڤاڵدۆی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت" ڕیاڵ مەدرید پێویستیە بە جدی کار لەسەر ئەوە بکات کە گرێبەست لەگەڵ هازارددا واژوو بکات، چونکە ئەو یاریزانەش خۆی ئەوەی دەوێت.

ڕیڤاڵدۆ پێی وایە هازارد دەتوانێت شوێنگرەوەیەکی باشبێت بۆ جێگای ڕۆناڵدۆ، دوای ئەوەی کە ئەو یاریزانە پرتوگالییە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کردووە.




AM:10:39:12/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 6280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌