‌پاڵەوان چاوی بە سەرۆکی وڵات کەوت

وێستگە سپۆرت-

حه‌بیب نورمحه‌مه‌د، كه‌ به‌ رووسی ناوی (خه‌بیب نورماگۆمادۆڤ)ە، دوای بردنەوەی لە کۆنۆر، گەڕایەوە بۆ وڵاتی ڕوسیاو چاوی بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی وڵات کەوت.

پوتین لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ حەبیب وتی" ئێمە شانازی دەکەین کە ڕوسیا وەرزێکی پتەوو بەهێزی هەیە.".

حەبیب کە لەگەڵ باوکیدا لەگەڵ پوتین دانیشتن، سەرۆکی وڵات پشتیوانی لە حەبیب کرد کە سوکایەتی قبوڵ نەکردووەو بازی بەسەر تەلبەندی یاریگاداداوەو چووە بۆ یاریدەدەرەکانی کۆرنۆر.


لەم چەند ڕۆژەی دواییدا یارییەکی مێژووی زۆرانبازی لە نێوان خەبیب نۆرماگۆمادۆڤ و كۆنه‌ر مه‌کگریگه‌ردا بەڕێوەچوو، کە بە یەکێک لە یارییە کاریگەر مێژوویەکان دانرا.



حه‌بیب نورمحه‌مه‌د، كه‌ به‌ رووسی ناوی (خه‌بیب نورماگۆمادۆڤ)ە، بە بردنەوەی ئەو یارییە توانی ٣ ملیۆن دۆلار بباتەوە و یاری ژمارە ٢٦یشی لە ژیانی خۆیدا بردەوەو شکستی نیە.

ڤلادیمێری پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، بە بردنەوەی حەبیب دڵخۆشبووە هەرچەندە  راسته‌وخۆ سه‌یری یارییه‌كه‌ی نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان بوو و دواتریش سه‌یری كرده‌وه‌.

حه‌بیب نورمحه‌مه‌د، له‌ دایكبووی ساڵی 1988ی ناوچه‌ی سومادینسكی رووسیایه‌ و موسڵمانن، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ راهێنانی پێكراوه‌، هەرچەندە باوکی داوای کرد کە لەگەڵ کوڕەکەی بۆ شەڕەکەی ئەم دواییە بچێتە ئەمریکا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڤیزای به‌ باوكی نەدا كه‌ راهێنه‌ریه‌تی.

له‌ ساڵی 2015 حه‌بیب ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌م ده‌كه‌وێته‌ به‌رچاوی كامێراكان و شوێنه‌ گشتییه‌كان و خاوەنی منداڵێکی کورن.

سامانی حەبیب  تا ئێستا نزیكه‌ی 2 ملیۆن دۆلاره‌، له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی دوایین یارییش له‌ مه‌كگریگه‌ر، نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات به‌ تیمه‌كه‌یان درا.







PM:05:02:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌