‌یاریزانە نوێیەکەی بەرشەلۆنە دۆخی خراپە

وێستگە سپۆرت-

مالکۆم دی ئۆلیڤێرای یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، دۆخی خراپ و لە یارییەکاندا کەم بەشداری پێدەکرێت.

جۆنیۆر مینگۆیلا، بەڕێوەبەری کارەکانی مالکۆم وتی" قورسە باسی دۆخی ئەو یاریزانە بکەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە یارییەکاندا بەشدارییەکی کەمی هەیە، لە دۆخێکی باشدا نیەو پێویستە گرنگی زیاتری پێبدرێت.

هەرچەندە ڕێژەی خولەکی یارییەکانیان بە دڵ نیە، بەڵام مالکۆم لەگەڵ ئەوەشدا بیری لە ڕۆیشتن نەکردۆتەوە.

مالکۆم کە لە هاوینی ئەمساڵدا هاتە بەرشەلۆنەوە، لەم وەرزەدا تەنیا ٢٦ خولەک یاری کردووە، بە دیاریکراوی ٦ خولەک بەرامبەر بەلەد وەلید، ١٩ خولەک بەرامبەر بە لێگانێس.


PM:04:47:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌