‌هێنری لە پۆستێکی نوێی گرنگ نزیکە

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی کە لیۆناردۆ گاردیم بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دورخرایەوە، لە ئێستادا تێری هێنری دیارترینە بۆ شوێنگرەوەی.

لیۆناردۆ گاردیم کە ماوەی چوار ساڵ ڕاهێنەری مۆناکۆ بوو، بەهۆی ئەوەی کەئەنجامەکانیان لەم وەرزەدا زۆر خراپەو لە دوو پلە پێش کۆتاییە، لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دورخرایەوە.

هەندێک لە ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، مۆناکۆ ڕەنگە دەرگا بۆ تێری هێنری تەمەن ٤١ ساڵ بکاتەوە، شوینی گاردیم بگرێتەوە.

هێنری ماوەیەک یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا بووە، کە توانیان بگەنە پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا.


PM:04:29:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌