‌ڤیدیۆ؛ مانچسته‌ر یونایتد له‌ دوا ساته‌كاندا ڕزگاری بوو

وێستگە سپۆرت-

له‌ خولی یانه‌كانی ئینگلته‌رادا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ دواساته‌كاندا ڕزگاریبو، كاتێك ٣-٢ له‌ یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئینگلته‌را، مان یونایتد میوانداری نیوكاسڵی كرد.

له‌ تایمی یه‌كه‌مدا نیوكاسڵ به‌ دوو گۆڵ له‌ پێشه‌وه‌ بوو.

له‌تایمی دووه‌مداو له‌ خوله‌كی ٧٠ و ٧٦ دا، ماتاو مارسیال دوو گۆڵیان بۆ مان یونایتد كردو ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسانكرده‌وه‌.

دواتر له‌ خوله‌كی ٩٠ دا سانشێز گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ مان یونایتد كردو ٣-٢ یارییه‌كه‌ كۆتاییهات.


PM:09:27:06/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌