‌نوێترین ڕیزبەندی یانەکان بڵاوکرایەوە

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، نوێترین ڕیزبەندی یانەکانی ئەوروپای بڵاوکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی یەکەم گەڕی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی ئەوروپی و چامپیۆنس لیگ بەڕێوەچوون.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ١٣٣ خاڵ لە سەرووی یانەکاندایە، لە دوای ئەو ریاڵ مەدرید دواتر بەرشەلۆنە دێت کە پلەی دووەم و سێیەمیان بە ١١٤ خاڵ گرتووە.

ئەتلەتیکۆ مەدرید وەکوو چوارەم یانە هاتووە بە ١١٣ خاڵ، لە پلەی پێنجەمدا، یۆڤانتۆس دێت بە ١٠٩ خاڵ.

لەسەر ئاستی یانەکانی ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس پێنجەمە، ڕۆما ١٣ هەمە، ناپۆلی ١٥ هەمە.


AM:12:01:22/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌