دەزانێت بۆ ڕۆناڵدۆ نابێت، بۆیە بەشدار دەبێت
وێستگە سپۆرت-
هەرچەندە ناوی مێسی لە لیستی پاڵێوراوان بۆ باشترینی جیهان نیە، بەڵام لیۆنێل مێسی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی زه‌بێست گه‌شتی له‌نده‌ن ده‌كات و ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ده‌بێت.
بڕیاره 24ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته دووشه‌ممه‌ی داهاتوو فیفا مه‌راسیمی زه بێست له له‌نده‌ن ساز بكات، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018 هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لوكا مۆدریچ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح پاڵێوراون.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامە ئیسپانییەکان، لیۆنێل مێسی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ده‌بێت، له كاتێكدا زۆرینه‌ی كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه مێای ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بێت.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، مێسی بۆیه ده‌چێته مه‌راسیمه‌كه چونكه دڵنیاییه خه‌ڵاته‌كه بۆ كریستیانۆ نابێت و مۆدریچ نازناوه‌كه ده‌باته‌وه.
AM:11:43:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4195
جار خوێنراوه‌ته‌وه