‌بەرشەلۆنەو ئەستێرەیەکی لە دوا قۆناغدان

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانی بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەم نزیکانە ڕێکەوتنی لەگەڵ سێرجیۆ بۆسکێتس ڕادەگەیەنێت و گرێبەستی نێوانیان نوێ دەکەنەوە.

ڕۆژنامەی " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بۆسکێتس و بەرشەلۆنە دوا قۆناغیان ماوە بۆ ئەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕابگەیەندرێت، ئەوەش دوای چەند مانگێک گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە.

دواین جار کە بۆسکێتس گرێبەستەکەی نوێکردەوە لە ساڵی ٢٠١٦ دابوو، ماوەی گرێبەستەکە بۆ ٥ ساڵ بوو، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوە بۆ دوو ساڵی تریش، بە نرخی هەڵوەشاندنەوەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

بریارە بەرشەلۆنە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بۆسکێتس بکاتە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ، هەروەها دەیکاتە خاوەنی موچەیەکی بەرز لە یانەکەدا.


AM:11:30:21/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌