‌سزا چاوەڕوانکراوەکەی ڕۆناڵدۆ

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، چاوەڕواندەکرێت سزاکەی ڕۆناڵدۆ، ڕاگرتنی ئەو یاریزانە بێت بۆ ماوەی یەک یاری.

ڕۆژنامەی " گاردیان "ی بەریتانیا بڵآویکردەوە، ڕۆناڵدۆ سزای کارتە سورەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت و لە یاری داهاتوودا بەرامبەر یانگ بۆیزی سویسریا لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس کیگ یاری ناکات کە یارییەکە ڕۆژی ٢ی مانگی ١٠ی داهاتوودا، کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە.

کریستیانۆ ئەگەر سزاکەی بە فەرمی بەسەردا بسەپێنرێت، ئەوا بۆ یارییەکەی مانچستەر یونایتد دەگەڕێتەوە، کە لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگە.

ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەیان بەرامبەر بە ڤالێنسیا لە چامپیۆنس لیگ بە کارتی سور کرایە دەرەوە، دوای ئەوەی بە دەستی لە جەیسۆن مۆریلۆی دا،


AM:12:03:21/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 7756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌