‌تۆتی نهێنییەکی ڕۆما ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-

فرانچئسکۆ تۆتی، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئیتاڵیاو یانەی ڕۆما ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا یانەکەیان هەوڵی بۆ دوو ئەستێرەی گەورەی تۆپی پێ داوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا، تۆتی وتی، لە ڕابردوودا ڕۆما هەوڵیدابوو کە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زلاتان ئیبراهیمۆڤیج بکات، بەڵام سەری نەگرت.

تۆتی لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٩٣ دا دەستی بە یاریکردن لەگەڵ یانەی ڕۆما کردووە، ئەستێرەیەکی دیاری ئەو یانەیە بووە، بەڵام دوو وەرز بەر لە ئێستا وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند، ئێستاش بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەو لە پاڵ مۆچی هاوڕێیدا کارەکان بەڕێوەدەبەن.

لە لێدوانەکەیدا تۆتی دەڵێت" پێویستی بە یاریزانی گەورە هەیە بۆ بوون بە پاڵەوان، ڕۆما ویستی ڕۆناڵدۆو ئیبراهیمۆڤیج بکڕێت، بەڵام سەری نەگرت.


PM:06:03:20/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری