‌یۆڤانتۆس بڕیارێکی لە بارەی ڕۆناڵدۆوە دا

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس، لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر بە ڤالێنسیا کە لە چامپیۆنس لیگ یارییان کرد، بە کارتی سور کرایە دەرەوە، یۆڤانتۆسیش ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لابردنی ئەو سزایەو سوککردنی.

کریستیانۆ لەو یارییەدا لە دوای ٣٠ خولەک بە کارتی سورکرایە دەرەوە، چونکە ڕەفتارێکی نواند وەکوو لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا دیارە، کە لای ناوبژیوان شایەنی کارتی سور بووە.

لە یەکێک لە یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هاتووە کە یاسای ژمارە حەوتە، بڕیارەکانی ناوبژیوان کە لە یاریگادا دەیدات، گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، یۆڤانتۆس هەوڵدەدات کە تانە لە بڕیارەکەی ناوبژیوان بدات و داوا لە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەکات کە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکات، تاکوو سزاکەی سەر کریس ئاسان بکات و بۆ یاری داهاتوو بتوانێت یاری بکات.

لە ماددەی ٥٦ی یاساکانی یەکێتییە ئەوروپییەکەدا هاتووە، هەر یانەیەک تانە بدات لە بڕیارەکان، دەبێت بە نوسراو ئاڕاستەیان بکات، نرخەکەشی هەزار یۆرۆیە.



PM:05:04:20/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 8725 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌