‌چوار یاریزان ڕکابەری بۆ باشترین دەکەن

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ناوی ئەو چوار یاریزانەی بڵآوکردەوە کە پاڵێوراون بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ ببەنەوە.

لە لیستەکەدا ناو مێسی هەیە کە توانی سێ گۆڵ بەرامبەر بە ئایندهۆڤن تۆمار بکات.

هەروەها ناوی جەیمس میلنەری تێدایە کە یاریزانی یانەی لیڤەرپولەو گۆڵی لە لیڤەرپول کردووە، هەروەها خاوەن چەندین پاسی جوانبووە لە یارییەکەی لیڤەرپول و پاریس سانجێرماندا.

نەبیل فەقیری یاریزانی یانەی لیۆنی فەڕەنسی ناویس ێیەمی لیستەکەیە، چونکە گۆڵی لە مانچستەر سیتی کرد.

هەروەها ناوی پۆگباشی تێدایە کە دوو گۆڵی لە بۆینگ بۆیز کرد، گۆڵێکیشی دروستکرد.






PM:04:49:20/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌