‌فیگۆ باس لە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دەکات

وێستگە سپۆرت-

لویس فیگۆی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدو هەڵبژاردەی پرتوگال، ڕایگەیاند، ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ کاریگەری لەسەر ڕیاڵ مەدرید نەبووە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، فیگۆ ڕایگەیاند، ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی سەرنجڕاکێشە، بەڵام بەبێ ئەویش ژیان هەر لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە.

فیگۆ دەڵێت: یاریزانەکانی ئێستای ڕیاڵ مەدرید، دەتوانن مێژوو دروست بکەن، بە شێوەیەکی زۆر باش یاری بکەن، بۆیە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ کاریگەری لەسەر ڕیاڵ مەدرید نابێت.


PM:04:39:20/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌