‌ڤیدیۆ؛ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌و گریانی ڕۆناڵدۆ ببینه‌

وێستگە سپۆرت-

له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا، یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌یه ڤالێنسیا یاریكرد، ڕۆناڵدۆش به‌ كارتی سور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ دوای ٣٠ خوله‌كی یارییه‌كه‌و له‌ تایمی یه‌كه‌مدا، فیلیكس بریشی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌،ڕۆناڵدۆی به‌ كارتی سور كرده‌ ده‌ره‌وه‌.

هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ كریس به‌ كارتی سور كرایه‌ده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ناوبژیوانی چواره‌م داوای له‌ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست كرد كریس به‌ كارتی سور بكاته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ له‌ جیسۆن مۆریلۆی به‌رگریكاری ڤالێنسیایی داوه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست.




PM:11:01:19/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 8160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌