‌هازارد سبەیشەو یاری ناکات

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئەوروپادا، سبەیشەو پێنجشەممە، یانەی چێڵسی یاری هەیەو ڕووبەڕوی یانەی پاول سالۆنیکای یۆنانی دەبێتەوە، بۆ ئەو یارییەش چەند ئەستێرەیەک بەشداری ناکەن.

یانەی چێڵسی سەردانی وڵاتی یۆنانی کردووەو لەوێ یەکەم یاری خۆی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ ئەنجامدەدات.

ماوریسیۆ ساری، ڕاهێنەری یانەی چێڵسی، بڕیاریداوە بۆ ئەم یارییە بەشاری بە هازارد نەکات و پشووی پێ بدات.

تۆی سکای سپۆرتی بەریتانیا بڵآویکردەوە، ماوریسیۆ بڕیاریداوە کە پشوو بە هازارد بدات، چونکە لە دوای ئەوە دوو یاری گرنگیان لە خولی ئینگلتەراو جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە پێشە.


PM:07:31:19/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1007 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌