‌ڕاهێنەری بایرن میونخ، باشترین یاریزانی جیهان دیاریدەکات

وێستگە سپۆرت-

نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ ڕایگەیاند، لای ئەو باشترین یاریزان " مێسی"یە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان بەر لە یارییەکەی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر بە بەنفیکا، کۆڤاچی ڕاهێنەری بایرن میونخ ڕایگەیاند، بە ڕای ئەو مێسی باشترینە، لە ڕابردوودا باشترین بووەو لە داهاتووشدا بۆ چەند ساڵێک هەر ئەو دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاهێنەری بایرن میونخ، ڕۆڵی ڕۆناڵدۆی بەکەم نەگرت و وتی" سەرسامم بە شێوازی یاریکردنی کریس.

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، یانەی بایرن میونخ لەڕۆژی چوارشەممە، ١٩/٩/٢٠١٨، یەکەم یاری خۆیان لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ ئەنجامدەدەن.




PM:06:35:19/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری