بەر لە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید، بەڕێوەبەری وەرزشی ڕۆما قسەی هەیە
وێستگە سپۆرت-
رۆبێرتۆ مۆنچی به‌ڕێوه‌به‌ری
وه‌رزشی یانه‌ی رۆما لە میانی لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ریاڵ مەدرید یانەیەکی بەهێزە
ئەگەر کریستیانۆ رۆناڵدۆشیان لەگەڵدا نەبێت.
یانەی ڕیاڵ
مەدرید سبەیشەو چوارشەممە، لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی رۆما دەکات، یارییەکەش
کاتژمێر ١٠:٠٠ بەڕێوەدەچێت.
مۆنچی بەڕێوەبەری
وەرزشی یانەی ڕۆما له باره‌ی یارییه‌كەیان بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید وتی: رۆیشتنی
كریستیانۆ ریال مه‌درید لاواز ناكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هێزێكی زیاتر به
یاریزانه‌كان ده‌به‌خشێت كه بیسه‌لمێنن به‌بێ كریستیانۆش هه‌ر به‌هێزن.
وتیشی: هەرچەندە ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتووە، بەڵام
ئێستاش لە سەرووی یانەکانە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ.
مۆنچی پێی وایە کە ڕیاڵ مەدرید یاریزانی خاوەن ئەزموونن،
بە دڵنیاییەوە لە ڕۆما بەهێزتر دەردەکەون، ئەوەش لەسەر ئاسی ئەوروپا ڕەنگی
داوەتەوە.
PM:05:36:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1178
جار خوێنراوه‌ته‌وه