‌ڤیدیۆ؛ ڕۆناڵدۆ سەرکەوتنی بەخشییە یۆڤانتۆس

وێستگە سپۆرت-

لە یارییەکانی خولی یانەکانی ئیتاڵیادا، یانەی یۆۆڤانتۆس سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە یانەی ساسۆلۆی بردەوە.

لە یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی یانەکانی ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ساسۆلۆی کرد.

لە تایمی یەکەمدا هیچ گۆڵێک نەکرا، لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٥٠ دا، ڕۆناڵدۆ گۆڵی یەکەی بۆ یۆڤی کرد، دواتر لە خولەکی ٦٥ دا، رۆناڵدۆ گۆڵید ووەمی بۆ یۆڤانتۆس کرد.

هەرچەندە لە خولەکی ٩١ دا، کۆما باباکار گۆڵێکی بۆ ساسۆلۆ کرد، بەڵآم یۆڤانتۆس لە کۆتاییدا یارییەکەی ٢-١ لە ساسۆلۆ بردەوە.



PM:06:00:16/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 4102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌