‌مێسی لە پادشای گۆڵکارەوە بۆ دروستکەر

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، ١٥١ گۆڵی بۆ هاوڕیکانی لەیانەی بەرشەلۆنە دروستکردووە، بەوەش دەبێتە باشترین گۆڵدروستکەر لە مێژوودا.

مێسی کە گۆڵکاری مێژووی یانەی بەرشەلۆنەیە، خۆشی زۆرترین گۆڵی لە لالیگادا دروستکردووەو پاسەکانی یەکلاکەرەوە بوون.

بە درێژایی مێژوو، مێسی کە لە ساڵی ٢٠٠٤وە لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری دەکات تاکوو ئێستا، ١٥١ گۆڵی دروستکردووە لە خولی ئیسپانیا، بەوەش دەبێتە باشترینو پێشی چاڤی هێرناندێزی داوەتەوە، کە لە ڕابردوودا ئەمەی دووەمیان یاریزانی یانە ئیسپانییەکە بووە.

مێسی لە وەرزەکانی ٢٠١٠-٢٠١١-٢٠١٤-٢٠١٥، دەبینرا کە ڕێژەی بەردەوامی گۆڵ دروستکردنەکەی ١٨ گۆڵ بوو لەو وەرزانەدا، لە وەرزەکانی دیکەشدا ١٦ گۆڵی دروستکردووە.

لیۆنێل مێسی تەنیا گۆڵکاری مێژووی یارییەکانی کلاسکۆی نێوان بەرشەلۆنەو ڕیاڵ مەدرید نیە، بەڵکو گۆڵ دروستکەریشیەتی.

لویس سوارێز، هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، سودێکیز ۆری لە پاسەکانی مێسی بینیوە، کە سەروو ٢٥ گۆڵی کردووە، هەروەها پیدرۆ سودی لە ١٤ پاسی مێسی بۆ گۆڵکردن وەرگرتووە، ئیتۆ سودی لە ١٥ پاسی مێسی وەرگرتووە، نەیماریش بە ١٢ پاسی مێسی گۆڵی کردووە.

مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئێستا ئامادەکاری بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە دەکەن کە ڕووبەڕوی ڕیاڵ سۆسیداد دەبنەوە.

مێسی کە کاپتنی بەرشەلۆنەیە، توانیویەتی ١٥ گۆڵ لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بکات لە بە درێژایی ماوەی ڕابردوو کە هەردوو یانە بەرامبەر بە یەک یارییان کردوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بوو، ئێستا یاری بۆ یۆڤانتۆس دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لە ڕابردوودا ١٥ گۆڵی لە سۆسیداد کردووە.

مێسی دەیەوێت ئەم ژمارەیە تێپەڕێنێت و گۆڵی ژمارە ١٦ لە سۆسیداد بکات، .

مێسی لە چوار یاری ڕابردوودا کە لەم وەرزەدا ئەنجامیداوە، خاوەنی ٣ گۆڵە.



 


PM:02:10:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌