‌یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

وێستگە سپۆرت-

ئەمرۆ هەینی چەند یارییەک لە خولە جیاوازەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و گەڕێکی نوێ دەستپێدەکات.

لە خولی ئیسپانیادا، یانەی هۆیسکا و ڕایۆ ڤایکانۆ ، یەکەم یاری گەڕی چوارەم دەکەن.

یارییەکە ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستپێدەکات و سبەیشەویش چەند یارییەکی هەمان گەڕ بەڕێوەدەچن.

لە خولی ئەڵمانیا یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یاری هەیەو ڕووبەڕوی ئینتراخت فرانکفۆرت دەبێتەوە.

بوروسیا دۆرتمۆند و ئینتراخت، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک بەیەکدەگەن و هەردوو یانە یاری گەڕی سێیەم ئەنجامدەدەن.

لە فەڕەنساش دوو یاری بەڕێوەدەچێت و هەڵگری نازناویش یاری هەیە.

لە یەکەم یاریدا کاتژمێر ٨:٠٠ی ئەمشەو، نیس و ڕین یاری دەکەن.

دواتر لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکدا، یانەی پاریس سانجێرمان و سنات ئیتیان پێکەوە یاری دەکەن.


PM:01:34:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌