‌بە مەرج دەمێنێتەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، ڕەحیم سترلینگی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی، مەرجی هەیە بۆ مانەوەو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا بڵاویکردەوە، سترلینگ دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بەرزکردنەوەی موچەکەی دەوێت.

ئەو یاریزانە تەمەن ٢٣ ساڵە، داوایکردووە ١٠٠ هەزار پاوەند بچێتە سەر موچەکەی، تاکوو هەفتانە ٢٧٥ هەزار پاوەند وەربگرێت، کە هاوتای موچەکەی دی برۆینە.


PM:12:10:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1098 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌