‌بەهۆی بوفۆنەوە، خۆی بە درۆزن دادەنێت

وێستگە سپۆرت-

تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، بەهۆی بوفۆنەوە پێچەوانەی بەڵینێکی دەجوڵێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤/٩/٢٠١٨، تۆخێل لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پێشتر ئەلفۆنس ئاریۆلام ئاگادارکردۆتەوە کە ئەو گۆڵچی یەکەم دەبێت و وەکوو گۆڵپارێزی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەم، بەڵام ئێستا دۆخەکە بە هاتنی بوفۆن گۆڕاوە، ڕەنگە وەکوو درۆزنێک مامەڵە لەگەڵ گۆڵپارێزەکاندا بکەم.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان لە بەڵینی یاریکردن پەشیمان نابێتەوەو لە یارییە گرنگەکاندا بەشداری بە ئاریۆلا دەکات، بە تایبەت لە یاری داهاتوویان بەرامبەر بە سانت ئیتیان لە خولی فەڕەنساو بەرامبەر بە لیڤەرپول لە چامپیۆنس لیگ.

بوفۆن بەهۆی سزای ڕاگرتنەوە لەلایەن یوفاوە، بۆ ماوەی ٣ یاری بەشداری نەکردووە لەگەڵ پاریس سانجێرمان.


PM:06:20:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌