‌هاندەرانی بەرشەلۆنە داوای ئەم یاریزانە دەکەن

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیا ڕاپرسییەکی بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە، دەرکەوتووە کە زۆرینەی هاندەران  داوای گواستنه‌وه‌ی ساوڵ نیگوێزی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەن..

رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا راپرسییه‌كی ئه‌نجام داوه‌، كه‌ تێیدا 74%ـی به‌شداربووان داوا له‌ ئیداره‌ی یانەکەیان ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو ساوڵ نیگوێزی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مه‌درید بگوازنه‌وه‌.

ساول نیگوێزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، سه‌ره‌تا له‌ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانەی ریال مه‌درید ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووە، پاشان له‌ 2018 بۆ تیپی لاوانی ئەتلەتیکۆ مه‌درید یاریکردووەو گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ هاوینی 2026 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، نیگوێز له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ 208 یاری كردووه‌، 29 گۆڵ و 15 ئاسیستی هه‌یه‌.

ڕۆژنامەکە بڵآویشیکردۆتەوە، نرخی ئەو یاریزانە نزیکە لە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ، وەکوو لە بەندێکی گرێبەستەکەیدا هاتووە.




PM:06:09:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌