‌سەرۆکی لالیگا، تەحەدای حکومەتەکەی دەکات

وێستگە سپۆرت-

خافێر تیباس، سەرۆکی یانەکانی لالیگا ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسپانی دەسەڵاتی ئەوەی نیە ڕیگربێت لەوەی کە چەند یارییەکی خولی ئیسپانیا ببرێتە ئەمریکاوە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، تیباس ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسپانیا ناتوانێت ڕیگری لەوە بکات کە یارییەکانی خولی ئیسپانیا ببرێتە ئەمریکا بە تایبەت کە چەند یارییەک دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی لە ئەمریکا بکرێت.

ئەم قسانەی تیباس لە کاتێکدایە، کە دوێنێ حکومەتی ئیسپانیاو دادگای باڵآی وەرزشی وڵاتەکەی، بڕیاری ئەوەیاندا کە نەهێلن یارییەکانی خولی ئیسپانیا ببرێتە دەرەوەی ئەوروپاو لە ئەمریکا بکرێت.

بڕیارە یەکەم یاری کە لە ئەمریکا بکرێت لە مانگی ١ی ساڵی داهاتوودا بێت لە نێوان جیرۆناو ئەمریکا، هەردوو یانەکەش لەبەر ئەوەی پارەیەکی زۆر وەردەگرن ڕازیبوون یارییەکەیان لە ئەمریکا بکرێت.

تیباس بە دڵنیاییەوە قسە دەکات و دەڵێت: بەبێ دودڵی، یارییەکەی بەرشەلۆنەو جیرۆنا دەبەینە ئەمریکا.

یەکێتی یانەکانی لالیگا، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی ڕیکەوتوون لە ماوەی ڕابردوودا، کە چەند یارییەکی خولی ئیسپانیا لەوانە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کە بە جیا یارییان هەبێت، چەند یارییەکی کەمی لێ ببرێتە ئەمریکاو لەوێ ئەنجامبدرێت.


PM:06:00:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌